ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
‌0‌3 ‌- موحەڕەم - 1443 ک
‌11 - 08 - 2021 م
‌04:18 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://albushra-islamia.com/showthread.p...95#post_358295
______________

ئاگادارکردنەوەی کۆتایی بۆ هاتنەجێی چارەنوس..

بِسم الله الواحد القهَّار، يَخلُق ما يشاء ويختار، والصلاة والسلام على كافّة رُسل الله بالذِّكر مِن الثّقلين مِن أوَّلهم إلى خاتمهم مُحمد رسول الله بالقرآن العظيم، ثُمّ أمّا بعد..

ئەی گەلی بەشەر منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی خاوەنی بانگەوازی مەهدی جیهانی بۆ بەشەریەت ئاگادارکردنەوەی کۆتایی ڕادەگەیەنم بەهێڵی سورو ترسناک بەفەرمانی اللە ی تاک و قەهارسەرکردەی جەنگە کەش و ئاوو هەواییەکان (لەکەش و هەواو وشکانی و دەریاییدا)، وە تاکە سەرکردە بۆ بچوکترین سەربازەکانی لەکتێبەکەی (ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە کۆڕۆنا لەکاتێکدا کۆڕۆناش نیە؛ بەڵکو زنجیرەکانی مێشولەیەکە کەوا بەزانستەکەی نازانن)، جا گوێبگرن و فام بکەن و تێبگەن لە دووپاتکردنەوەی هەواڵەکە بۆ ئایەت و نیشانەکەی مانگی بەدر لە درک کردنە گەورەکە (الإدراك الأکبر) بەر لەو وادەیەی کەوا اللە فەرمانی پێکرد لەهیلالەکەی ڕووبدات لەبەیانی شەممەی ڕابردوو لەبەرواری ( 07 - 08 - 2021 ) وەکو بەڕاستگەڕانێک لەلایەن اللە وە بۆ خەلیفەکەی ئیمام مەهدی تا مانگەکەی لەمانگەکەتان دووربخاتەوە.

وە اللە ی تاک و قەهاریش دەکەم بەشاهێد بەوەی ئەمە ئاگادارکرنەوەیەکی ترسناکە بۆ بەشەر بە بەدری ئەو مانگی موحەڕەمەی کەوا هات بۆ ساڵی کۆچی ئەمساڵتان 1443، وەبەڕاستی اللە کردوویەتی بە ئایەت و نیشانەیەکی گەردوونی تاکو بینینەکەی جیهانی بێت (جا ئەوەی لە خۆرهەڵات بێت یان لەخۆرئاوا) جا مانگ لەدوای مەنزڵی هیلالەکان دەبێتە بەدر لەدەستپێکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی شەوی شەممەوە بۆ ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم بەگوێرەی بەرواری جیهانی و بەگوێرەی کاتژمێری ماڵی گەورەی اللە لە مزگەوتی حەرام مەککەی پیرۆز مەرکەزی زەوی و گەردوون لە بەرواری: ( 21 - 08 -2021 ) لەدوای تێپەڕبوونی یانزە ڕۆژ لە مانگی موحەڕەم بەحسابی دەستپێکە شەرعیەکەی: بەو مانایەی شەوی دوانزەهەم (شەوی شەممە)؛ بەمانای: لەدەستپێکی شەممەوە بۆ کۆتایی شەممە، وەئێوەش دەزانن بەروارەکەتان شەممە لە کاتژمێر دوانزەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات و شەممەش کۆتایی پێدێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە کاتژمێر دوانزەی شەوی یەکشەم.

جا هەرچی بەدری یەکەمە ئەوا ئێوارەی ڕۆژی هەینی شەوی شەممەیە وە لەمیانەشیدا سەدا سەد تەواو دەبێت، جا بەهەمان شێوە لەئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم سەدا سەد هەڵدێت، جا ئەوەیە هەردوو مانگەکەی ئیمام مەهدی ناصر یەمانی بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی.

وەهەرچی بەدری ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی شەوی دووشەممەیە جا ئەوە بۆ خۆتانەو هیچ پێویستیەکم پێی نیە.

بەڵکو بەڵگەو حوجەتی اللە بریتیە لە (بەدرەکەی ئیمام مەهدی بەر لەڕووداوی ئیقتیرانی مەرکەزی) کەوا ئەوانیش بریتین لە: بەدری ئێوارەی ڕۆژی هەینی شەوی شەممە، وەبەدری ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم، وەهەرگیزیش لەبەرواری شەممە تێپەڕ نادەین بەگوێرەی بەروارە جیهانیەکە هەر لە سەرەتای شەممەوە تاکو کۆتایی شەممە (شەوی یەکشەم) بەگوێرەی ئەو بەروارە جیهانیەی کەوا سەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەر لەسەری کۆک و یەک دەنگن، جا لەمیانەی شەممەدا مانگی موحەڕەم لایەکانی تەواو دەبن و بەدریش (مانگی پڕ) سەدا سەد تەواو دەبێت لەڕۆژی شەممەی (شەوی یەکشەم) ئەگەرچی سەرجەم بەشەریش لوتیان بەرزبێت و نەیانەوێت ئەوا هەر لەسەرەتادا بەدری تەواو هەڵدێت.

وەسوپاس و ستایشیش بۆ ئەو اللە یەی کەوا ئێستا مانگەکانمی لە مانگەکەی ئێوە جیاکردەوە، لەبەرئەوەی بەدری یەکەم بۆ تەماشاکاران: ئێوارەی ڕۆژی هەینی شەوی شەممەیەو بەدرەکەش هەر لەو ماوەیەدا تەواو دەبێت، وە بەدری دووەمیش: ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەممەیە هەردوکیشیان بەر لەئیقتیرانی مەرکەزی، وەهەرچی مانگی ئیقتیرانی مەرکەزیە: ئەوا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی شەوی دووشەممەیە (شەوی کۆبوونەوەکە) جا ئەوەیان هیچ پێویستیەکم پێی نیە، بەڵکو موعجیزە گەردوونیە بەدەر لەتوانا فیزیاییە گەردوونیەکە (بەڵگەو حوجەکەی اللە یە لەسەرتان) کەوا بریتیە لەچەند ئاێەت و نیشانەیەکی بەدەر لەتوانا بۆ فیزیای گەردوونی کەوا بریتیە لەوەی بەر لە خاڵی ڕوودانی ئیقتیرانی مەرکەزیە وەمانگەکەشتان لەلای خۆرهەڵاتی خاڵی ئیقتیرانە مەرکەزیەکەیە: وەهەردوو مانگەکەش ئایەت و نیشانەی خەلیفەی اللە مەهدین کەوا لەلای خۆرئاوای خاڵی ئیقتیرانی مەرکەزین، جا بەڕاستی اللە ئیقتیرانی مەرکەزی کردووە بە سنوری جیاکەرەوە لەنێوان من و ئێوەدا، جا مانگەکانی من لەلای خۆرئاوای خاڵی ئیقتیرانی مەرکەزیە وەسەرجەم زانایانی فەلەکیش لەبەشەر دەزانن بەوەی کەوا مانگەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەر بەڕاستی بەدری مەحاڵن لە زانستی فیزیای فەلەکیدا کەوا شتی وا ڕوونادات تەنها بە موعجیزەیەکی گەردوونی نەبێت ئەوانیش لەسەر ئەوە شاهێدن بەوەی کەوا لەنێوانیانە، وە ئەم قسەو باسەشیان شاردەوە لەنێو خۆیانداو بێدەنگیش بوون لەبەرامبەر حەقدا لەکاتێکیشدا دەزانن، دواتریش دەزانن بەچۆن تێکشکاویەک ژێرەو ژوور دەبن و تیادەچن، تەنها ئەوانەی تۆبەیان کردووەو گەڕاونەتەوەو ڕوونیان کردۆتەوە بەر لەوەی اللە تووشی سزاکەیان بکات جا بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو میهرەبان و بە بەزەییە.

وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە بێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بەیاد بهێننەوە کەوا بەم ناونیشانەیە:

( زانیاری فەلەکی كەوا دەستی لێ هەڵناگرین تاکو هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوا.. )
https://albushra-islamia.com/showthread.php?p=356877
وەلەسەر ئەوەش لەشاهێدەکان بن.

وەبەهەمان شێوە دواتر ڕووداوێکی نوێ ڕوودەدات لە مەرج و نیشانە گەورەکان و سزایەکی توند بەکەمێک بەر لەسزا گەورەکەی هەسارەی سەقەر، جا ئەگەر ڕووداوێکی وا ڕوویدا لە هەر شوێنێک کەوا پێشبینی نەکراوەو پێشتر نەبووە ئەوە بەڵگەیەکە لەسەر نزیکبوونەوەی هەڵهاتنی هەسارەی سزای (سەقەر) لەلای باشوری زەویەوە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ { وَالطُّورِ ‎﴿١﴾‏ وَكِتَابٍ مَّسْطُورٍ ‎﴿٢﴾‏ فِي رَقٍّ مَّنشُورٍ ‎﴿٣﴾‏ وَالْبَيْتِ الْمَعْمُورِ ‎﴿٤﴾‏ وَالسَّقْفِ الْمَرْفُوعِ ‎﴿٥﴾‏ وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ ‎﴿٦﴾‏ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَاقِعٌ ‎﴿٧﴾‏ مَّا لَهُ مِن دَافِعٍ ‎﴿٨﴾‏ يَوْمَ تَمُورُ السَّمَاءُ مَوْرًا ‎﴿٩﴾‏ وَتَسِيرُ الْجِبَالُ سَيْرًا ‎﴿١٠﴾‏ فَوَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ ‎﴿١١﴾‏ الَّذِينَ هُمْ فِي خَوْضٍ يَلْعَبُونَ ‎﴿١٢﴾‏ يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا ‎﴿١٣﴾‏ هَٰذِهِ النَّارُ الَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ‎﴿١٤﴾‏ } صدق الله العظيم [ الطور ].

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ لله ربِّ العالمين..
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیااد؛ ئەی اللە شاهێدبە؛ وەکو بەڵگەیەک بۆ لای تۆ پەروەردگارم وە بەڵکو بترسن.

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________